بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەفتەنامەی بەرگری جینز پاگەندەی کرد ئەمریکا خەریکە بنکەی ئاسمانی هەولێر بۆ پەرەپێدانی باندی فڕۆکەخانەکە دەداتە پەیمانکارە ئەمریکییەکان و چەند ڕاگەیێندراوکی لەو بارەوە لە ئەمریکا بڵاو کردووەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە، سوپای ئەمریاک دەیەوێت بە پەرەپێدانی باند و رێگا تایبەتەکانی فڕۆکە لە بنکەی ئاسمانی هەولێر کە سەربازە ئەمریکییەکانی تێدا جێگیرن، بەستێن بۆ مانەوەی درێژخایەن لە ئەو ناوچە لە باکووری عێراق دروست بکات.
ئەو گۆڤارە پاگەندەی کردووە کە کۆپتەرەکانی هەرێمی کوردستانیش لە ئەو بنکە ئاسمانییە جێگیر کراون بەڵام بۆ گەشتی فڕۆکەکان پێویستە ڕێگاکان نۆژەن بکرێنەوە و پەرە بدرێن.
............
340